گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

51٪ی لەدایکبووان لە ڕەگەزی نێرن

گەرمیان؛ لە حەوت مانگی ڕابردوودا 16 هێندەی حاڵەتەکانی مردن لەدایکبوون تۆمار کراوە

2019.08.22 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ لە حەوت مانگی ڕابردوودا 16 هێندەی حاڵەتەکانی مردن لەدایکبوون تۆمار کراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی ئاماری نوسینگەی لەدایکبوون و مردن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، لە حەوت مانگی ڕابردوودا لە سنوری گەرمیان 16 هێندەی حاڵەتەکانی مردن، منداڵ لەدایکبوون هەبووە، هاوکات 51٪ی لەدایکبووان لە ڕەگەزی نێرن. , لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی لەدایکبوون و مردن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئاماری لەدایکبوون و مردنی لە حەوت مانگی ڕابردوودا لە سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە گەرمیان سێ هەزار و 380 منداڵ لەدایکبوون". , ئەوەش خراوەتەڕو، لە کۆی ئەو ژمارەیە هەزار و 754 منداڵیان لە ڕەگەزی نێرە و هەزار و 628 منداڵیشیان لە ڕيگەزی مێ، بەو پێیەش51٪ی منداڵانی لەدایکبوو ڕەگەزی نێرن. , هاوکات لەبارەی مردنەوە نوسینگەکە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ئەو حەوت مانگەدا 222 کەس لە سنوری گەرمیان مردوون. , بەپێی ئەو ئامارە بێت لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لەو حەوت مانگەدا 16 هێندەی حاڵەتەکانی مردن، لەدایکبوون تۆمار کراوە. , ,