گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیندەنوسیا؛ 42 کەس بەهۆی زریان و لافاوەوە گیانیان لەدەست دا

2019.03.17 - 08:33
ئیندەنوسیا؛ 42 کەس بەهۆی زریان و لافاوەوە گیانیان لەدەست دا

 

ناس کورد-

 

لانی کەم 42 کەس بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە لە هەرێمی بابوای ڕۆژهەڵاتی ئیندەنوسیا گیانیان لەدەستدا، ئەوەش بەوتەی بەرپرسێکی ئەو وڵاتە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی باران و زریان ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتی ئیندەنوسیا کردووە و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.

بەرپرسی ئاژانسی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان پورۆ نوگروهو ڕایگەیاندووە دەیان خانوو بەهۆی زریانەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە.

هاوکات لە ناوچەی سینتانی نزیک لە شاری جایابورای پایتەختی هەرێمی بابوا، بەهۆی بارانی بە خوڕەوە 21 کەس برینداربوون.

وتەبێژە ئیندەنوسییەکە باس لەوەش دەکات کە پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزببنەوە لە کاتێکدا هێشتا تیمەکان گەڕان و بەهاناوەچوون دەیانەوێت بگەن بە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دیکە.

لە مانگی کانوونی دووەمی سەرەتای ئەمساڵشدا بەهۆی زریان و ڕۆچوونی زەوی لە دورگەی سولاویسی ئەو وڵاتە، لانی کەم 70 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش ماڵەکانیان جێهێشت.