گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەک بۆ سەربازیی زۆرەملێ ئامادەدەکرێت، هەرێمی کوردستان دەگریتەوە؟

2019.08.21 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەک بۆ سەربازیی زۆرەملێ ئامادەدەکرێت، هەرێمی کوردستان دەگریتەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ژمارەیەک فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق، بەنیازن پڕۆژەی زیندووکردنەوەی یاسای سەربازیی زۆرە ملێ پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق بکەن، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: بە هەموو شێوەیەک دژ بە ویاسایە دەوستنەوە. . شێروان دۆبردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە شیعەکان ئەو بابەتەیان خستووەتە ڕوو." . ئەوئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق، جەختی لەوەشکردوە، کە ئەو یاساییە هیچ پێویست نییە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە هەرێم هێزی پێشمەرگەی هەیە، جگەلەوە لەڕووی ئەمنییەوە هیچ کێشەی نییە." . یاسای سەربازیی زۆرە ملێ دوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1921 تا ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 کاری پێکراوە. . هاوکات پێشتر قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرکە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" وەزارەت ،هیچ پلان و پڕۆژەیەک نییە بۆ جێبەجێکردنی یاسای سەربازیی زۆرە ملێ، چونکە هێزە چەکدارەکانی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدان هیچ پێویست بە زیاکردنی ژمارەیان ناکات." . دوێنێ، سێشەممە،20 ئاب، 2019، کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی بەرگریی وئاسایشی پەرلەمانی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندبوو، کار دەکەن بۆ ئەوەی لە دوای کۆتایی پشووی یاسایی پەرلەمانی عێراق، پرۆژە یاسای سەربازیی زۆرە ملێ پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق بکەن و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. .