کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سایتی ڕۆژنێوزى سەر بە پارتی كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكرده‌وه، پەیامنێرێکی دیکەیان لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە. . سایتەکە بڵاویکردووەتەوە، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 21 ى ئابى 2019، پەیامنێری سایتەکە بە ناوی بڕیاری محەمەد لە لایەن بنکەی ئاسایشى تۆپزاواوە دەستگیرکراوە و ڕەوانەی ئاسایشی گشتی هەولێر کراوە. . بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژ نیوز، بڕیار محەمەد پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕێی نەکات لە ئاسایشی گشتی بەندکراوە. . له‌سه‌ر هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى تاریق نورى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گشتى هەولێر به ئاژانسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه:" بڕیار محەمەد پێشمەرگەیە و ئیجرائاتی سەربازیی لەگەڵ دەکرێت." . به‌وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى بڕیار محه‌مه‌دیش كه بهئاژانسهكهیان ڕاگه‌یاندووه ، لە شەڕی دژ بە داعشدا بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی فەرماندەییەکی پێشمەرگە بووە، دواتر لە ساڵی 2016 داوایان لێکردووە وەک پێشمەرگە دەوام بکات، به‌ڵام ئەویش ڕەتیكردووهتهوه و بەوهۆیەوە لەکارهكهى دوور خراوەتەوە. . ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی مانگێك دەبێت ڕۆژنامەنوسێکی دیکەی سایتی ڕۆژ نیوز بە ناوی زوبیر برادۆستى له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراوه و تا ئێستا ئازاد نه‌كراوه. .