کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد چوار منداڵی داعشی بەڕەگەز ئەڵمانی، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەوڵیرەوە گەیەندراونەتەوە ئەڵمانیا. . وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد: لە کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەو چوار منداڵەیان وەرگرتووەتەوە و گەڕێنراوەتەوە وڵاتەکەیان. . هاوکات، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو چوار منداڵە لە باکووری سووریاوە وەرگیراونەتەوە و حکوومەتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەکارکردن بۆ گەڕانەوەی منداڵانی دیکەی چەکدارانی داعش بۆ ئەڵمانیا. . مانگی تەمووزی رابردوو دادگای کارگێڕی بەرلین بڕیاریدا بە گەڕانەوەی منداڵی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە لە ریزی چەکدارانی داعشدا بوون. . بەپێی رۆژنامەکانی ئەڵمانیا، 117 منداڵی چەکدارانی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانین لە ئێستادا لە باکووری سووریان. .