گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیوزلەندا نۆ خولەک دووربووە لە پووچەڵکردنەوەی هێرشی سەر مزگەوتەکان

2019.03.17 - 08:19
نیوزلەندا نۆ خولەک دووربووە لە پووچەڵکردنەوەی هێرشی سەر مزگەوتەکان

 

 

ناس کورد-

 

سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئاشکرای دەکات کە ڕۆژی ڕووداوی مزگەوتەکان نووسینگەکەی چەند خولەکێک پێش هێرشەکە نامەیەکی پێگەیشتووە و نزیک بوون لە پووچەڵکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە ڕوویدا.

 

جاسیندا ئاردیرن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "من یەکێک بووم لەو 30 کەسەی کە بە نۆ خولەک لە هێرشەکە نامەیەکم پێ گەیشت."

 

ئاردیرن باسی لەوەش کرد کە نامەیەکە هیچ ناونیشان یاخود وردەکارییەکی تێدا نەبووە، وتیشی: "لە ماوەی دوو خولەکدا نامەکەمان گەیاندە دەستی هێزە ئەمنییەکان."

 

پێشتر سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئەو هێرشەی بە خراپترین ڕووداوی کۆمەڵکوژی لە وڵاتەکەیدا وەسف کردبوو.

 

ڕۆژی هەینی و لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا، چەکدارێکی بە ڕەگەز ئوسترالی هێرشی کردە سەر دوو مزگەوتی نیوزلەندا و بەهۆیەوە 50 کەس کوژران و 20ی دیکەش برینداربوون. ڕووداوەکەش کاردانەوەی جیهانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.