کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، کۆگاکەی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین گڕی نەگرتووە، بەڵکو بۆردومان کراوە. . ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی ئابی 2019، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەلەد گڕی گرت. . بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز کۆگاکەی حەشدی شەعبی مووشەکی تێدا ئەنبار کراوە بۆیە کراوەتە ئامانج. . ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران لە هیچ شوێنێکدا لە ئەماندا نابێت و لە هەر ناوچەیەک موشەکەکانی بپارێزێت بۆردومانی دەکەن.. . بەپێی چەند میدیایەکی عێراقیش، لە بۆردومانی ئەو کۆگایەدا کوژرا و بریندار هەیە بەڵام تا ئێستا ژمارەکەیان نازانرێت. . بەپێی زانیارییەکان دوای بۆردومانەکە، جموجوڵێکی نائاسایی لە بنکەی ئاسمانی بەلەد هەستی پێکراوە کە گومان دەکرێت سوپای ئەمریکا کەرەستە سەربازییەکانی لە بنکەکە گواستبێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر. .