ناس کورد-
نەبیل مەرسومی، شارەزا و مامۆستای ئابوری لە زانکۆی بەسرە "تاکە چارەسەرێکی" بۆ قەیرانی دۆلار و وەستاندنی داڕمانی زیاتر دیناری عێراقی پێشنیازکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەرسومی لە بڵاوکراوەیەکیدا بە ناونیشانی "چۆن دەتوانرێت خوێنبەربوونی دیناری عێراقی بوەستێنرێت؟" ڕایگەیاند، "تاکە چارەسەری بەردەست لە ئێستادا بۆ وەستاندنی داڕمانی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بریتییە لە پێکهێنانی شاندێکی حکومەتی ئاست بەرز بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی بۆ واشنتن بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری دواخستنی کارکردنی بە سەکۆ ئەلیکترۆنییەکان لە بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێک کە نزیکەی ٨٠%ی ئاڵوگۆرەکانی دۆلاری لە عێراق لەخۆگرتووە کە هەندێک ڕۆژ دەگاتە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەهۆکاری نەبوونی زانیاریی پەیوەندیدار و چەند هەڵەیەکی تر لە سەکۆکەدا."
باسی لەوەشکردووە کە "بانکە عێراقییەکان پێویستیان بە هەندێک کات هەیە تاوەکو لەگەڵ داواکاری و بنەماکانی ئەو چاودێرییە تێبگەن کە بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا دایناوە، جگە لەوەش، هەموو ڕێکارەکانی تر بۆ وەستاندنی خوێنبەربوونی دیناری عێراقی، بۆ نمونە فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران یاخود بیرۆکەی دابەشکردنی موچە بە دۆلار، تەنها کاتییە و ناتوانێت ئەصڵی کێشەکە چارەسەر بکات، چونکە کێشەکە دۆلاری نەختینە نییە، بەڵکو لە دۆلاری هەناردەکراو یاخود دۆلاری حەواڵەدایە کە ٦٠%ی فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراقی پێک دەهێنێت، جگە لەوەش، دابەشکردنی موچە بە دۆلار دەبێتەهۆی زیاتربوونی دیاردەی بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئەمریکا دژایەتی دەکات کە ئەوانیش ئێران و سوریان."