ناس کورد-
لە سلێمانی كوڕێك باوكی خۆی كوشتووە و هەڵاتووە، پاشان پۆلیس دەستگیریكردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا (١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣) دەڵێت، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كانی كوردە لەشاری سلێمانی ڕوداوێكی كوشتن ڕویدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
دەشڵێت، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت كە كوڕێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر باوكی و كوشتویەتی و هەڵاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچونەكانیش توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی كوشتن تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (اـ ه ـ ا ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.