ناس کورد-
نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕ‌یاری كۆتایدا له‌سه‌ر ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه ئه‌وه‌ش دوایی گۆڕ‌انكاری هات له بڕ‌یاره‌كه و شێوازی ناردنه‌كه‌ی".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق له لێدوانێكدا ڕوونیكرده‌وه: "به‌پێی بڕ‌یاری نوێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق 400 ملیار دیناره‌كه بانكی ( تی بی ئای ) ره‌وانه‌ی ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی عیراقیش كه‌فاله‌تی ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه ده‌كات كه ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم تاوه‌كو ئیقراری بودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌كرێت و به ره‌سمی ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه وه‌ك پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا جێی ده‌كرێته‌وه .
پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم حساباتی ختامی نه‌ناردبوو بۆ عیراق، وه‌زیری دارایی بڕ‌یاری دابوو 400 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت و ئاشكرایه كه تیمی پارتی له حكومه‌تی هه‌رێم و ئاڕ‌استه‌یه‌كی ئه‌و حزبه هۆكارن كه كێشه‌ی بودجه و دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.