ناس کورد-
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی کە هەزار و ٤٧٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک، ئاماژەی بەوەشدا کە بەمزوانە بنکەی بانکەکە لە پارێزگاکان دەکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان شەمران ئەلیاسیری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣) ڕایگەیاند، “بانکی ناوەندی پابەندە بە بڕیارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەگەر پێدانی دۆلار بە وڵاتێک قەدەغە بێت، ئەوە بانکی ناوەندیش پێوەی پابەند دەبێت و ناتوانێت پشتگوێی بخات و پێشێلی بکات."
وتیشی، "نرخی ئێستا دۆلار دۆخێکی کاتییە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێتەوە دۆخە سەقامگیرەکەی خۆی".