گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وادەیەك بۆ گەیشتنی ٤٠٠ ملیار دینارەكە بۆ هەرێم

2023.01.07 - 07:56
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەك بۆ گەیشتنی ٤٠٠ ملیار دینارەكە بۆ هەرێم

ناس كورد-
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا دەستپێدەكه‌نه‌وه‌ و شاندی حکومەتیش دەچێتەوە بەغدا، پێشبینیش دەكات تاوەكو ١٠ ڕۆژی داهاتوو ٤٠٠ ملیارەكە بگات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا لە لێدوانێكی بۆ میدیای پارتی رایگەیاند، لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کارەکانیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حکومەت دەگەڕێتەوە بەغدا.

 

له‌ باره‌ی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌شه‌وه‌، فارس عیسا گوتی: ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ و ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.