ناس كورد-
بکوژی ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی کوژرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەەی تۆمەتبارێک لە یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی تەقەی کرد، دواتر هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر دووچەک لەجۆری دەمانچە و کڵاشینکۆفێک و ئۆتۆمبێلێکیشدا گیرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای چەک راگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.