ناس کورد-
لە قەزای پێنجوێن بەهۆی بەفربارین سبەینێ لە گشت ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشووی فەرمی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زاناڕەحمان ڕەحیم، قایمقامی قەزایی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لە سنوری قەزاکەماندا، بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ ڕێکەوتی (4-1-2023) ڕۆژی (پێنج شەممە) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێزو ناو قەزای پێنجوێن.