ناس کورد-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەیانی ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی 0.8% بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 843 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هاوکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رێژەی 1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بە هەزار و 843.90 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەدەگی ئەمریکا کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت و بڕیاری نوێ لەبارەی سیاسەتی نەختینەیی بانکی بدات.
زێڕ یەکێکە لەو ئامرازانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ باڵانسکردنی دۆخی ئابووری و رێگریکردن لە هەڵاوسان بەکاریدەهێنێت، ئەویش لە رێگەی زیادکردنی سوودەکانیەوە.
لە ئێستادا نرخی زێڕ بەپێی جۆرەکانی لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە؛
مسقاڵێک عەیارە 24 = 450,000
مسقاڵێک عەیارە 22 = 415,000
مسقاڵێک عەیارە 21 = 400,000
مسقاڵێک عەیارە 18 = 340,000