گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکنینەکان چی دەڵێن

ئەو پەتایەی ئێستا لە هەولێر بڵاوبووەتەوە کۆرۆنایە یان ئەنفلەوەنزایە؟

2023.01.02 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پەتایەی ئێستا لە هەولێر بڵاوبووەتەوە کۆرۆنایە یان ئەنفلەوەنزایە؟

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرای کرد، زۆربەی زۆری ئەنجامی ئەو پشکنینانەی بۆ پەتای وەرزی دەکرێت بە ئەنفلەوەنزا دەردەچێت و بەشێکی زۆر کەمیان کۆرۆنای لە جۆری ئۆمیکرۆنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی (٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣) ڕاگەیاند، "ئێستا وەرزی پەتایە و رەنگە ئەنفلەوەنزا یان کۆرۆنا بێت. ئێمە لە سەنتەری کۆڕۆنا لە شاری هەولێر، رۆژانە 30 بۆ 40 پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پەتای وەرزیان هەیە، بەڵام زۆربەی زۆری ئەو پشکنینانەی کە دەکرێن، ئەنجامەکەیان زیاتر بە ئەنفلەوەنزا دەردەچێت، بەشێکی زۆر کەمی کۆڕۆنایە و لە جۆری ئۆمیکرۆنە".

 

گوتیشی، "خۆشبەختانە ئێستا حاڵەتەکان زۆر کەمن، لەوانەیە هەفتانە یەک یان دوو حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا هەبێت و زیاتر ئەو کەسانەن کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. ئێستا کۆرۆنا وەک پەتایەکی وەرزی لێهاتووە و وەک پەتای وەرزی هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکرێت."

 

دلۆڤان محەمەد لەبارەی چۆنییەتی چارسەری ئەو پەتایە کە ئێستا خەڵکێکی زۆر تووشیبووە، گوتی، "چارەسەر بۆ دابەزینی تا یان کەمکردنەوەی ئازاری لەش و هەوکردنی سییەکان وەردەگیرێت".

 

ناوبراو پێشنیار دەکات کەسانی تووشبوو خۆیان لە تێکەڵاوی خەڵک بپارێزن و لە ماڵەوە پشوو بدەن و دەمامک بەکار بێنن.