ناس کورد-
مامەڵەکارێکی بازاڕی دراوەکەی شاری هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، سەرچاوەکان ئاماژە بە مایەپووچبوونی ئەو کەسە دەکەن بەهۆی دابەزینی نرخی تمەنی ئێران بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی خۆی کوشتووە ناوی مستەفا بۆڵییە و نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەبوو، مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی دەکرد بەتایبەتی تومەنی ئێرانی، کوڕەکانیان لە ماوەی رابردوودا تومەنی زۆریان کڕیوە، ئەم ماوەیە کە تومەن زۆر دابەزیوە، رەنگە زەرەری زۆریان کردبێت، بەڵام تائێستا کەس هۆکاری خۆکوشتنەکەی نازانێت.
ئەو کەسە چەندین ساڵە لە بازاڕی دراوی هەولێر ئیشی دەکرد، کەسێک ناسراو و رێزلێگیراو بوو لەلایەن مامەڵەکارانی بازاڕی دراوی هەولێر.