گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی سەرما کۆتایی دێت؟

زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلێکی باران و کۆتایی ئەم سەرمایە

2023.01.02 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلێکی باران و کۆتایی ئەم سەرمایە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە، ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، شەپۆلێکی بارانبارین لە دەریای سوورەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان درێژدەبێتەوە کە زیاتر لەسنوری ئیدارەی گەرمیان چالاک دەبێت و بە ڕێژەیەکی مامناوەند لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجەوە بەھۆی بەردەوامی بەرزەپاڵەپەستۆی باکوری تورکیا کاریگەریەکانی لاواز دەبێت بۆ سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین زیاتر ئاسمانی ناوچەکە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەندێک کات و ناوچەش ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم دەبێت.

 

دەشڵێت، "پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی سنوری گەرمیان ٥ تا ٧ پلە نزمدەبنەوە لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم ٢ تا ٣ پلە، خێرای با لەو ماوەیەدا لەسەرخۆ ھەندێک کاتیش مامناوەند چالاک ئەبێت ١٠ تا ٢٥کم/س لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە."


ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە "کاریگەری ئەم شەپۆلە لە نیوەرۆی ڕۆژی پێنجشەمەوە لەسەر زۆربەی ناوچەکان کۆتای دێت و بەڵام لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی گەرمیان و سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی بە لاوازی تا ئێوارەی رۆژی ھەینی درێژەی دەبێت بەشێوەی ناوبەناو ھەندێک کات باران ئەبارێتەوە."


ئەو کەشناسە دەشڵێت، "گۆرانکارییەکان بۆ ماوەکانی داھاتوو دڵخۆشکەرن بەتایبەت لە دوای ١٠ی مانگەوە ئەگەری ئەوە ھەیە کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیانەی باکوری ناوچەکە لاواز ببێت و نەمێنێت ئەمەش ئەبێتە ھۆی گەرانەوەی کەشێکی باراناوی بۆ سەرتاسەری ناوچەکە بەچەند قۆناغێکی جیاواز کە لەکاتی نزیکبوونەوە لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا زانیاریەکانتان بۆ دەخەینەڕوو".