گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لە سلێمانی چەند گەنجێک کچێکیان لە شوققەیەکدا دەستبەسەرکردووە و دەستدرێژییان کردووەتەسەر

2022.12.27 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی چەند گەنجێک کچێکیان لە شوققەیەکدا دەستبەسەرکردووە و دەستدرێژییان کردووەتەسەر

ناس کورد-

لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەو كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێهێشتووەو لەترسا هەڵاتووە."

 

دەشڵێت، "پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبووەوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونوبوەكە دۆزرایەوەو دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوەو لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوەو دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر."


باسی لەوەشکردووە کە "لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بوو تائەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن."


لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی:
(ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 )

 

جەختیکردووەتەوە کە "بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامەو دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا."

 

جێی ئاماژەیە، دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست، ھەروەھا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان) لەسلێمانی كراوە.