ناس کورد-
به‌ته‌واوبونى تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌مى خوێندن، بەرنامەی موەلیدە ئەھلییەکانیش گۆڕ‌انى به‌سه‌ردادێته‌وه، كاره‌باى سلێمانیش ده‌ڵێت:"له‌سبه‌ینێوه، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ كاره‌باى مۆلیده به‌هاوڵاتیان ده‌درێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كاره‌باى سلێمانى لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکانى وەرزی یەکەم‌و دەستپێکردنی پشوەکانی سەری ساڵى زایینى، لەسبەینێ یەکشەممەوه بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەھلییەکان گۆڕانکاریی تێدادەکرێت".
وتیشى، "لەسبەینێوە موەلیدە ئەھلییەکان بەیانیان کارناکەن‌و ڕۆژانە بەرنامەی کارکردنیان، لەكاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ تا 1ى شەو دەبێت، لەو ماوه‌یەدا ھەر کاتێک کارەبای نیشتمانی نه‌بوو، پێویستە كار به‌مۆلیده‌كان بكرێت‌و كاره‌با به‌هاوڵاتیان بده‌ن".
به‌هۆى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌مى خوێندنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى گۆڕانكاریی له‌به‌رنامه‌ى موەلیدە ئه‌هلیه‌كاندا كردبوو، به‌یانیان له‌كاتژمێر 6ى به‌یانیه‌وه كاریان ده‌كرد.