گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیسکالکولیا چییە؟

کاتێک منداڵەکەت لە بیرکاریدا لاوازە.. ئەمە هۆکارەکەیەتی!

2022.12.19 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
کاتێک منداڵەکەت لە بیرکاریدا لاوازە.. ئەمە هۆکارەکەیەتی!

ناس کورد-

دیسکالکولیا (Dyscalculia) گرفتی فێربوونی بیرکارییە، کە توانای مرۆڤ بۆ فێربوونی چەمکەکانی پەیوەست بە ژمارەکان و ئەنجامدانی حیساباتی وردی بیرکاری و دۆزینەوەی پەیوەندی هۆکار و کاریگەری و چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی کارامەییەکانی تری بنەڕەتی بیرکاری دەگرێتەوە. ئامارەکان ئەوەیان دەرخستووە کە نزیکەی لە (٤٥%) ئەو منداڵانە، دوچاری گرفتی ناڕێکی خوێندنەوەو ناسینەوەو لێتێکچونی ژمارەکان دەبنەوە، ئەو کەسانەی تووشی ئەم گرفتە بوون لە هەموو بوارەکانی بیرکاریدا کێشەیان هەیە. ڕاهێنەری نێودەوڵەتی پەروەردە "م. دێرین مەحمود" بابەتێكی لەم بارەیەوە نووسیوە: 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لا يتوفر وصف.

ئەم تێکچوونی فێربوونە سەرجەم لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانە دەگرێتەوە، کە چەمکە بیرکارییەکان لەخۆدەگرێت و ئاڵۆزن و پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، ئەو خوێندکار و گەورەساڵانەی کە بیرکارییان بە سەرلێشێواو و بێزارکەر و فێربوونی قورس دەزانن مێشکیان پێویستی بە ڕاهێنانی زیاتر و ئەزموونی فێربوونی ئامانجدار و مەشقی زیاترهەیە بۆ فیربوونیان، لە کاتێکدا ژمارەکان جیاوازن، ڕێژەی بڵاوبوونەوەی گرفتی ناڕێکی لە نێو قوتابیانی قوتابخانەکاندا بە لەسەدا سێ بۆ شەش مەزەندە دەکرێت، نیشانە و دەرکەوتەکانی بریتین لە
1. ناڕەحەتی لە پرۆسێسکردنی ژمارە و بەهاکان، لەوانە ژمارەیەک بەستنەوە بەو بڕیەی کە نوێنەرایەتی دەکات (ژمارە ٢ بۆ ٣ ئەوەندە هەروەها ئاڵوگۆرکردنی ژمارەکان و بە پێچەوانەوە بینینیان بۆ نموونە (١٢ بۆ ٢١ )
2. سەختی دانانی ژمارەکان (ناسینەوەی بەهاکان بەبێ ژماردن) .
3. کێشە لە بیرهێنانەوەی ڕاستییە بنەڕەتییەکانی بیرکاری (وەک خشتەی لێکدان)
4. ژمارە جوتەکان درکی پێناکەن
5. کاتژمیر کە درەنگ توانایی خۆیندەوەیان هەیە
6. منداڵ ناتوانێت ژمارەکان بە پێچەوانەوە بژمێرێت
7. منداڵەکە کێشەی تێگەیشتن لە بیرکاری هەیە ئاڵۆزی بۆ دروست دەبیت
8. -منداڵ ناتوانێت حیساباتی بیرکاری ئەنجام بدات
9. بە وردی فێرنەبوونی بیرکاری
لەم منداڵانەدا جۆرێکە لە سەختی کەواتە نابێت منداڵەکە لەلایەن دایک و باوکەوە یان مامۆستاوە سزا بدرێت. بەڵکو پێویستە یارمەتی بدریت . ئەم نەخۆشییە بەزۆری لە منداڵانی تەمەن شەش بۆ نۆ ساڵاندا دەستنیشان دەکرێت
. چارەسەرکردنی نەخۆشی دیسکالکولیا پیویستە سەرەتا دەست نیشان بکریت دەستنیشانکردنی گرفت کاریکی گرنگە یارمەتی دانی لایەن ماموستاوە لەڕیی
a) دانانی بەرنامەی تایبەت بۆ وانە وتنەو ە
b) راهینانی زیاتر بەشیوەی رۆژانە
c) بەکارهینانی رەنگ بۆ ناساندنەوەی ژمارە گرنگە کاغەزی گرافیک بەکاربهێنن ئەم جۆرە کاغەزە کە هێڵی خشتەی تایبەتی تێدایە
d) بەکارهێنانی مۆسیقا بۆ فێرکردنی ڕاستی و هەنگاوەکانی بیرکاری.
e) چاپکردنی وێنەی پەیوەندیدار بە چەمکە بیرکارییەکان و دانانی لەبەردەم منداڵەکەدا.
f) کات دیاری بکە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی بیرکاری لەسەر کۆمپیوتەر.
g) وە پیویستە کار و بەرنامەی چاکی بۆ بکریت بۆ زیاتر ئاسانکاری کردن بۆ قوتابیان