ناس کورد-
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کرد و دەڵێت، "دابەزینی نرخی دینار بەهۆی بوونی کۆمپانیای وەهمییەوەیە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە چەند رۆژی رابردوودا چەند جارێک نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 152 هەزار دینار. وەک محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت: بانکی ناوەندیی عێراق وردبینی لە نرخی دۆلاردا دەکات و هەنگاوی پێویست دەنێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ بانکی ناوەندی دەربڕی و گوتی: پشتیوانیان دەبین بۆ وەستاندنی بردنە دەرەوەی دۆلار.