گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆدەبنەوە

2022.12.18 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆدەبنەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، پارتی و یەکێتی ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی گرفتەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ یەکێتی خاڵی هاوبەشیان هەیە و دەشڵێت: "چارەنووسمان پێکەوەیە و ئەگەر گرفتێک و جیاوازیش هەبێت ئاساییە، بەڵام بەرپرسیاریەتی هاوبەشمان هەیە".

 

عەلی حوسێن، گوتی: "لەم رۆژانەدا کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت، پێویستە یەکلایەنە سەیری گرفتەکان نەکەین، بەڵکو بە گفتوگۆ چارەسەریان بکەین، بێگومان بەرپرسیاریەتیمان لەم قۆناغەدا هاوبەشە، لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گرفتی گەورە هەن و ئەگەری تازە هەن، بۆیە دەبێ لە ئاستی بەرپرسیاریەتی دابین و بەرپرسانە مامەڵە بکەین".

 

گوتیشی: "هەردوولا ئامادەییمان تێدایە بۆ کۆبوونەوە و چەند هەڤاڵێکیش بۆ ئەو بابەتە دیاریکراون کە پەیوەندیدارن بەو بابەتە".