گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەیەکی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاند

2022.12.15 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەیەکی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاند

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی شەفافییەتی ڕایگەیاند بۆ خستنەڕووی سەرجەم داتاهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی لە فەیسبوکی خۆی ڤیدیۆیەکی داناوە و دەڵێت، "شەفافییەت کۆڵەکەی دروستبوونی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا، پرۆژەی شەفافییەت ڕادەگەیەنین."


دەشڵێت، "لە ڕێگەی ماڵپەری shafafiat.com وە، ڕۆژانە و سات بە سات سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە وردەکارییەوە دەخرێتە بەرچاوی هەموو هاوڵاتییان."

 


جەختیکردووەتەوە کە "شەفافییەت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی پتەو لە دروستکردنی سیستەمێکی دارایی شەفاف و بۆ یەکەم جار لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لەهەمان کاتددا وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە کە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو ناوچانەوە دەکرێت."


"ئەوەی تا ئێستا نەتزانیوە لەسەر داهات، لەمەودوا تۆش بیزانە لەڕێی shafafiat.comوە".