گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وەزیری دارایی لەبارەى ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدا ڕوونکردنەوەی دا: بە دڵی هاووڵاتییان دەبن

2022.12.14 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی لەبارەى ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدا ڕوونکردنەوەی دا: بە دڵی هاووڵاتییان دەبن

ناس کورد-

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم و ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، بابەتی نەوت، بوودجە و پشکی هەرێم لە بەشەبوودجەی ٢٠٢٣ـی عێراق، لەو بابەتانەن کە سەردانی بەغدایان کردووە بۆی، لەبارەی ناردنی پشکی هەرێمیش گوتی، "وەزارەتی دارایی عێراق، لە تەواوی ساڵی ٢٠٢٢دا، تەنیا دوو مانگ پارەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات شێخ جەناب بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، ''بەشێکی سەردانەکەمان تایبەت بوو بە داکۆکیکردن لە بەشەبوودجەی هەرێم، هەروەها ئەو کێشانەی کە پێشتر لەنێوان هەولێر و بەغدادا هەبوون، هەروەها کێشەی میلاکاتی فەرمانبەران، بابەتی خەرجی و داهاتمان بەتەواوەتی چارەسەر کرد.''


لەو سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بابەتێکی دیکە کە گفتوگۆی لەسەر کراوە، بابەتی نەوتە، کە بووەتە کێشەیەکی هەڵپەسێرداوی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاوات شێخ جەناب، ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکانیان گفتوگۆیان لەبارەی نەوتەوە کردووە و هەنگاوی زۆر باشیان ناوە و تاڕادەیەک لێکتێگەیشتن لەنێوانیان هەیە. لەبارەی درەنجامی کۆبوونەوەکایشەوە گوتی "کۆکبووین لەسەر ئەوەی کە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێكکەوتنی سیاسی و بەرنامەی وەزاری حکومەتی نوێی عێراق، چارەسەر بۆ ئەو بابەتانە بدۆزینەوە".

وەزیری دارایی و ئابووری ئەوەشی گوت:''وەکو وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە فەرمی داوامان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بۆ خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی ئابووریش باسمان لەوە کردووە و بەڵێنیان پێداین، کە لە ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری بکەن.دوای هەوڵەکانی شاندەکەش، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا کە پارەی دوو مانگی هەرێم بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.''

وەزیری دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمجارە بەراورد بە جارەکانی دیکە، تاڕادەیەکی زۆر گەشبینترن و دەرئەنجامی گفتوگۆیەکان بە دڵی هاووڵاتییان دەبن، هەوڵی زۆریشیان داوە بابەتی بوودجە و پشکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەن، بەشێوەیەک کە نەکەوێتە ناو کێشمەکێشی سیاسی و قۆزتنەوەی سیاسیش دژی هەرێمی کوردستان بکرێت.

لەبارەی کەشی کۆبوونەوەکانەوە، ئاوات شێخ جەناب کە ئەندامێکی شاندەکەی هەرێمە بۆ بەغدا، گوتی: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەرێنین و وەکو چۆن سێ ڕۆژە ئێمە بە ئەرێنی بینوویمانە.