ناس کورد-
بۆ پاراستنی سنووره‌كانی عێراق، به‌غدا بڕیاریدا سێ هه‌زاركه‌س له ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنێت، له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌سندكراوه، بودجه‌ی ته‌واویشی بۆ دابینكراوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا روكن حه‌ماد دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك به میدیای پارتی راگه‌یاند، تا ئاستێك ناوچه سنوورییه‌كان له ئێستادا ئارام و سه‌قامگیرن، بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه سێ هه‌زار كه‌س دابمه‌زرێنێت، چاوه‌ڕێی ئالیه‌تێكین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له رێگه‌یه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
دزه‌یی هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ماوه‌ی رابردوودا پله‌كانی وه‌زیفی له ته‌واوی عێراق راگیرابوون، ئه‌و سێ هه‌زار پله وه‌زیفییه‌ش ته‌نیا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه".
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن بۆ ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، حه‌ماد دزه‌یی روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بێت هاووڵاتی عێراقی بن، پێشینه‌ی خراپیان نه‌بێت و ته‌مه‌نیش بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته دیاریكراوه، هه‌روه‌ها ده‌بێت بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.