گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دراو

سودانی لەبارەى کاریگەرییەکانی نرخی دۆلار بڕیارێکی دەرکرد

2022.12.14 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
سودانی لەبارەى کاریگەرییەکانی نرخی دۆلار بڕیارێکی دەرکرد

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێنمایی پەیوەست بەچارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەركردوە و دەڵێت، هیچ ڕێككەوتنێك نییە بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆری دۆلار بەرامبەر دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماهر حەماد جۆهان، بریكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراقییە (١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) گوتی، سودانی ڕێنمایی دەركردووە بۆ لەخۆگرتنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەڕێگەی ڕەخساندنی هەلی كار و خستنەڕووی كەمترین موچە و پاراستنی هەژاران و پەراوێزخراوەكان و زیادكردنی ماددەكانی سەبەتەی خۆراك.


گوتیشی، هەموو كاریگەرییەكانی گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆر نەرێنی نین.

 

 جەختیشیكردەوە، هیچ ڕێككەوتنێك نییە چ لە پەرلەمان و چ لە بانكی ناوەندی بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆر.