گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسیی هەرێم: بارانی زیاتر دەبارێت و ئەمساڵ وشکەساڵی نابێت

2022.12.13 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: بارانی زیاتر دەبارێت و ئەمساڵ وشکەساڵی نابێت

ناس کورد-

بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێكی بارانبارینی مامناوەند ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات و وتەبێژی وەزارەتی گواستنە و گەیاندنیش ئاماژە بەوە دەکات "ئەم شەپۆلە بە نمەباران دەستپێدەكات و دواتر تا ڕاددەیەك ڕێژەی دابارین زیاد دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگەیاند، "لە ئێستادا لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین دەستپێكردووە و پلەكانی گەرما بۆ چەند پلەیەك دابەزیوە و كەشەكە بە گشتی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا كەشێكی هەوراوییە و بارستە هەوایەکى ساردیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات، ئەم شەپۆلەش ماوەكەی درێژدەبێتەوە تا رۆژی پێنجشەممە و لە پێنجشەممەوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت."

 

دیلان ڕەشاد، گوتیشی: "لە ئەنجامی كاریگەریی ئەم شەپۆلی باران بارینە، چاوەڕێ ناكرێت لافاو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا دروستبێت."


سەبارەت بە مەترسیی وشكەساڵی كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە و هاووڵاتیان بە نیگەرانییەوە لەبارەیەوە دەپرسن، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنە و گەیاندن ڕایگەیاند: "بەپێی هەموو راپۆرتەكانی ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی و ئەزموونی شارەزایان و راپۆرتی رێكخراوی كەشناسی، پێناچێت ئەمساڵ وشكەساڵی ڕووبدات. پێدەچێت بۆ ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین زۆربێت. هەر بە پێی پێشبینییەکان دوای وەرزی زستانیش بەهارێكی باراناوی دێت و باران بەردەوام دەبێت."