ناس کورد-
ئاسایشی دهۆک ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی سەر بنکەی ئاسایشی رۆژهەڵات بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەلایەن "تیرۆریستێکەوە" ئەنجامدراوە کە بووەتە هۆی "شەهیدبوونی کارمەندێک و برینداربوونی یەکێکی دیکە." ئەو کەسەی هێرشەکەیشی کردووە، لەلایەن ئاسایشەوە کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی روونکردنەوەی ئاسایش، ئەو کەسەی هێرشی کردووە و دواتر کوژراوە ناوی (ل. هـ. ج) بووە و هه‌وڵیداوه هێرشبكاته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك به‌ڵام كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستبه‌جێی به‌رنگاری بوونه‌ته‌وه و تیرۆریسته‌كه‌یان كوشتووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ رای گشتی ئاشكراده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیشیان دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه دۆخی ئه‌منی شاره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و رێگه به‌هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئارامی شاری دهۆك ناده‌ن.
ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لە هێرشەکەدا کوژراوە ناوی (ئازاد ئیبراهیم)ـە و كارمه‌ندێكی دیکەش به‌ناوی (زیندان محه‌مه‌د) برینداربووه.