گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی ڕۆناڵدۆ دوای دۆڕانی وڵاتەکەی بەرامبەر مەغریب

2022.12.11 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی ڕۆناڵدۆ دوای دۆڕانی وڵاتەکەی بەرامبەر مەغریب

ناس کورد-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پرتوگال دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر مەغریب و بەجێهێشتنی مۆندیالی قەتەر ڕایگەیاند، "بەدەستهێنانی جامی جیهانی بۆ پرتوگال گەورەترین خەونم بوو و شەڕی زۆرم بۆ کرد، ئێستاش پشت لە هاوڕێکانم و وڵاتەکەم ناکەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی کۆمەڵەی هەشتی جامی جیهانیی قەتەر، هەڵبژاردەی پرتوگال بە یەک گۆڵی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەغریب دۆڕا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گوتی، "زۆر نازناوی نێودەوڵەتیم بردەوە، بەڵام بردنەوەی جامی جیهانی بۆ پرتوگال گەورەترین خەونم بوو."

 

گوتیشی، "لە پێناویدا شەڕم کرد، لە ماوەی ١٦ ساڵی داهاتوودا، پێنج جار لە جامی جیهانیدا بەشداریم کرد، ئەوەی توانیم پێشکەشم کرد، بەڵام بەداخەوە ئەو خەونە کۆتایی هات."