گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمەلێك بیروبۆچونن

پارتی بەفەرمی پەیامێكی تایبەتی ناردووە بۆ یەكێتی

2022.12.11 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بەفەرمی پەیامێكی تایبەتی ناردووە بۆ یەكێتی

ناس كورد_

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە فەرمی بیروڕای خۆیان بۆ گفتوگۆ گەیاندووەتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای سەرۆكی حكومەت (11_12_2023)، لەبارەی دەستپیشخەریان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ یەکێتی، دەڵێت  "ئێمە بڕیارمان هەیە و بیروڕای خۆمان گەیاندووەتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە فەرمی ئێمە پێمان باشە گفتوگۆ دەستپێبکەین".

 

وتەبێژی پارتی راشیگەیاند، بڕیاری کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئەوەیە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنەکان هەڵبدەنەوە، لە پێش هەمووشیانەوە یەکێتی. هەروەها دەشڵێت: "بانگەشەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە راگەیاندنەکانەوە ناکرێت، بەڵکو شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان مێزی گفتوگۆ و لێک تێگەیشتنە".

 

مەحموود محەممەد، ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ یەکێتی ئەگەر لەسەر هەندێک بابەت بۆچوونیان جیاوازیش بێت، لەسەر بابەتە سەرەکییەکان کە پەیوەندییان بە بەرژوەندی گشتییەوە هەیە نابێ لە راگەیاندنەکانەوە بە شێوازێک بورێژنن کە خەڵکی پێ نیگەران بکەن.

 

وتیشی: "بەڕای ئێمە وەکو پارتی پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین، ئەو تێبینیانەی هەمانە بیانخەینەڕوو، لە روانگەی دۆزینەوەی چارەسەر پێکەوە کۆببینەوە، نەک لە گفتوگۆی رۆژنامەوانی یەکتر و خەڵکیش نیگەران بکەین".