ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دانووستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە کورتە ڕاگەیەنراوێکدا (١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) دەڵێت، "لەو سەردانەدا شاندی حکومەتی ھەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت، گفتوگۆ و دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەنجام دەدەن."