گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بە فێڵی داهێنەرانەی ژنێک.. ٢٨ کۆچبەر خۆیان گەیاندە خاکی ئیسپانیا

2022.12.08 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
بە فێڵی داهێنەرانەی ژنێک.. ٢٨ کۆچبەر خۆیان گەیاندە خاکی ئیسپانیا

ناس کورد-

کۆمەڵێک کۆچبەر توانیان بە ڕێگەیەکی "داهێنەرانە" بگەنە خاکی ئیسپانیا، یەکێک لە ژنە سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەیەک کە لە داروبەیزای مەغریبەوە بەرەو ئیستەنبوڵ دەچوو، لەسەر ئاسمانی ئیسپانیا بانگەشەی ئەوەی کرد ژان گرتوویەتی و چووەتە قۆناغی منداڵبوونەوە، ئەمەش کاپتنی فڕۆکەکەی ناچارکرد لە فڕۆکەخانەی بەرشەلۆنە نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجام بدات، لەگەڵ نیشتەنەوەی فڕۆکەکە بۆ گواستنەوەی ژنە دووگیانەکە بۆ نەخۆشخانە، ٢٨ کەس توانیویانە لە فڕۆکەکە هەڵبێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "موهاجیر نیوز" لە ڕاپۆرتێکدا (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢) بڵاویکردەوە، پۆلیس ١٤ کەسی دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنەکەیە چونکە دەرکەوتووە دۆخی تەندروستی باشە، هێشتا گەڕان بەدوای ئەوانی دیکەدا بەردەوامە.

 

لە بەیاننامەکەی دەسەڵاتدارانی ئیسپانیادا هاتووە کە ئەمانە لەنێو گروپێکی گەورەتردا بوون کە ٢٨ کەسی تێدابوو، سەرجەمیان لەناو فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی "پێگاسۆس"دا بوون، کە گەشتێکی ئاسایی لە داروبەیزا بۆ ئەستەنبوڵ ئەنجامدەدا.

 

بەپێی سەرچاوەکانی حکومەتی ناوەندی کەتەلۆنیا، ڕووداوەکە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ڕوویداوە، کاتێک فڕۆکەکە داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردووە، چونکە "یەکێک لە سەرنشینە ژنەکان دووگیان بووە و چووەتە حاڵەتی منداڵبوون".

 

کاتێک فڕۆکەکە نیشتەوە، ئامبولانسێک و سێ دەوریەی پۆلیس چوونەتە لای، "بەڵام لەکاتێکدا سەرنشینەکە دابەزیوە، گروپێک لە ٢٨ کەسی فڕۆکەکەیان بەجێهێشت و هەڵهاتوون،" ئەوەش بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.

 

پۆلیس توانی ١٤ کەس لەو کەسانە دەستگیر بکات کە ژنە دووگیانەکەشیان تێدایە و پێنج کەسیان گەڕێندرانەوە بۆ ناو فڕۆکەکە بۆ تەواوکردنی گەشتەکەیان، لەسەر داوای خۆیان و دوای ڕەزامەندی تیمی فڕۆکەوانی.

 

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، "ژنەکە بۆ پشکنینی پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سانت جوان دی دیو، لەوێ دەرکەوتووە کە لە کاتی منداڵبووندا نەبووە، بۆیە لە نەخۆشخانەکە دوورخرایەوە و دەستگیرکرا."