گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لە هەڕەشە و سکاڵاوە بۆ کوشتن.. سیروان چۆن کوژرا؟

2022.12.07 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەڕەشە و سکاڵاوە بۆ کوشتن.. سیروان چۆن کوژرا؟

ناس کورد-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی پیرەمەگرون لە سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان دوو گەنج ڕوویدا کە پێشتر کێشەیان هەبووە و بەهۆیەوە یەکێکیان کوژرا و ئەوی تریان بریندار بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو دوو گەنجە و بنەماڵەکانیان پێشتر کێشەیان هەبووە، چەند جارێک لەسەر هەڕەشە و بوونی کێشە سکاڵایان لەدژی یەکتر تۆمارکردووە، ئەمڕۆ هەردوولایان لە دادگا بوون، بەڵام دواى هاتنە دەرەوەیان لە دادگا و لە نزیک دادگاى ناحیەکە شەڕەتەقە لە نێوانیاندا ڕویداوە.

 

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەو دوو لایەنە پێشتر دوو سکاڵایان لەسەر یەکتر تۆمارکردبوو، کێشەی کۆن لە نێوانیاندا هەبووە.

 

گوتیشی، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەین لەبارەى هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە."

 

ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی شیروان حەسەنە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، ئەندامی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بووە، بریندارەکەش ناوی هەردی سەڵاحە و تەمەنی ٢٨ ساڵە و خەڵکی تەکیەیە، ئێستا ئەو لە نەخۆشخانەی شار چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، کێشەکە لەسەر گرتنی تەندەرینی پڕۆژەیەک بووە و جارێکی تر نوێ بووەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو هەر ئەمڕۆ تەرمی شیروان لە پیرەمەگرون بەخاک بسپێردرێت، بەڵام برایەکی شیروان حەسەن کە لە ئەوروپا ژیاوە تەلەفۆنی کردووە و بە کەسوکارەکەی وتووە کە تاوەکو دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەخاک نەسپێردرێت.