کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک کە دەستى ناس کورد کەوتووە، ئیبتیسام ئیسماعیل، ڕاگرى كۆلێژى زانسته مرۆڤایهتیهكانى زانكۆى سلێمانى سزای بە کۆمەڵی 52 فەرمانبەری کۆلێژەکەى داوە بەهۆی بایکۆتیکردنی دەوام لەدژی دواکەوتنى موچە. ڕۆژی 23ی تەموزی 2019، فەرمانبەرانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنى موچەى مانگی چوار بۆ ماوەى زیاتر لە 40 ڕۆژ، بایکۆتی دەوامیان کردووە، ئەو ناڕەزایەتییە لە چەند کۆلێژێکی تر هەبوون. . تا بەرواری ناڕەزایەتییەکە، فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان کردووە و دوای 40 ڕۆژ دواکەوتنى موچە داوای مافی خۆیان کردووە. دواتر ئیبتیسام ئیسماعیل، ڕاگرى كۆلێژى زانسته مرۆڤایهتیهكانى زانكۆى سلێمانى نوسراوێکى بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ کردووە تاوەکو تەواوی فەرمانبەرەکان سزا بدات بە یەک ڕۆژ ئامادەنەبوون و ئەژمارنەکردنی موچە بۆیان. هەربەپێی نوسراوەکان کە دەستى ناس کورد کەوتووە، سەرۆکى زانکۆی سلێمانی وەڵامی داواکەى ڕاگری کۆلێژەکەى کردووە و فەرمانبەرەکان سزادراون.