گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی چییە؟

وادەی گەیشتنی بودجە بۆ پەرلەمان دیاریکرا بەڵام دوادەکەوێت

2022.12.07 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی گەیشتنی بودجە بۆ پەرلەمان دیاریکرا بەڵام دوادەکەوێت

ناس کورد-

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وادەی گەیشتنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ پەرلەمان دیاریکرد و هۆکاری دواکەوتنی تەواوکردنی پڕۆژەکەشی ڕوونکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موعین کازمی، ئەندامێکی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی (٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢)ی ڕاگەیاند، "لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ڕەشنووسی بودجە دەگاتە پەرلەمان، بەو پێیەی هێشتا تەواو نەبووە لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان کە وادەی خۆیەتی، ئەوەش بەهۆی ئەو داواکارییە زۆرانەی کە لە وەزارەت و پارێزگاکانەوە هاتوون، کە بڕی ٢٢٢ ترلیۆن دینارە، و پێویستی بە پێداچوونەوە و دەستکاریکردن هەیە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ٨ی ئەم مانگەوە پشووی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات، کاتێکیش پڕۆژەیاساکە گەیشتە پەرلەمان، ئەوە دوو مانگ یان زیاتری دەوێت بۆ لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ و دەنگدان لەسەری".