ناس کورد-
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەبێ ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، "بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت به خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ."
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كە "تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان."
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییهكانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده كراوه.