کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ماڵپه‌ڕى گلۆباڵ فایر پاوه‌ر بڵاوى كرده‌وه، ته‌رخانكردنى بودجه‌ى وڵاتانى دونیا بۆ كه‌رتى سه‌ربازی به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه بەراورد بە ساڵى پار و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش هه‌ر له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین بودجه و خه‌رجى سه‌ربازى ته‌رخانكردووه و له‌بودجه‌ى ساڵى 2019 بڕى پاره‌ى دابینكراو بۆ كه‌رتى سه‌ربازى ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته 716 ملیار دۆلار. . بەگوێرەى ماڵپەرەکە، وڵاتى چین لەو بوارەدا لە پلەى دووەمدا دێت و له‌بودجه‌ى ساڵى 2019 بڕى 224 ملیار دۆلارى بۆ كه‌رتى سه‌ربازى تهرخانكردووە و به‌دواى ئه‌ویشدا وڵاتى سعودیه به‌پله‌ى سێیه‌م دێت كه له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵدا بڕى 70 ملیار دۆلارى بۆ كه‌رتى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى ته‌رخانكردووه. . ماڵپهڕەكه جەختدەکاتەوە، ئه‌وانە قه‌به‌ترین بودجه‌یه كه ئه‌مساڵ بۆ كه‌رتى سه‌ربازى و به‌رگرى وڵاتان ته‌رخانكرابێت. . هاوكات به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى په‌یمانگاى سیبریش بۆ لێكۆڵینه‌وه، كۆى خه‌رجى سه‌ربازى به‌رێژه‌ى 2.6% بەراورد بە ساڵى رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 1.822 تریلیۆن دۆلار . . هه‌ر بەگوێرەى ڕاپۆرته‌كه، ئه‌مریكا و چین و سعودیه و هیندستان و فهڕەنسا له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردودا له‌چاو وڵاتانى تر‌ى جیهاندا به‌رێژه‌ى 60% بودجه‌یان بۆ كه‌رتى سه‌ربازى ته‌رخانكردووه. . ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له‌ساڵى 1988 ەوه ئه‌وه دووه‌مینجاره به‌و شێوه زۆره له‌سه‌ر یه‌ك بودجه‌و خه‌رجى ئه‌و وڵاتانه به‌رزده‌بنه‌وه. . ساڵى 2018 له‌دواى هه‌شت ساڵ خه‌رجى كه‌رتى سه‌ربازى ئه‌مریكا به‌رێژه‌ى 4.6% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 649 ملیار دۆلار ئه‌وه‌ش له‌پێناو مانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌پله‌ى یه‌كه‌میندا. . وڵاتى چین كه له‌پله‌ى دووه‌مدایه ساڵى ڕابردوو به‌ڕێژه‌ى 5% خه‌رجى كه‌رتى سه‌ربازى زیادى كردووه و گه‌یشتووه‌ته 250 ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت له‌ماوه‌ى 24 ساڵى ڕابردوودا بودجه‌ى سه‌ربازى به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت. . به‌رزبوونه‌وه‌ى بودجه‌ى سه‌ربازى چین له‌ساڵى 2018 ده به‌رابه‌رى ساڵى 1994 و ده‌كاته 14% خه‌رجى سه‌رجه‌م سه‌ربازى وڵاتان. .