ناس کورد-
لە تاسڵوجەی سلێمانی بتڵێکی بچوکی غاز لە ماڵێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دووکەس برینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەدان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ڕووداوەکە ڕوویداوە، ژن و پیاوی ماڵەکە بریندارن، زیانێکی زۆری ماددی بەر ماڵەکە کەوتووە.
بەپێی گێڕانەوەی برایەکی پیاوەکە، شەوی ڕابردوو ئەو خێزانە بتڵی بچوکی غاز (پیکنیک)یان بردووەتە ژوورەوە، تاوەکو ئەم بەیانییە پیکنیکەکە هەر لە ژوورەوە بووە و دیارە غازی لێ چووە، بۆیە بەیانی ئەمڕۆ تەقیوەتەوە.
پێشتر لە هەمان ماڵدا تەقینەوەی غاز ڕوویداوە و بەهۆیەوە خێزانی یەکەمی پیاوەکە گیانی لەدەستداوە.