ناس کورد-
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە و میدیای ئەو حزبەش دەڵێت، پشتیوان سادق کە لەدوای کۆنگرەی چوارەوە بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەست لە پۆستی وەزیری ئەوقاف دەکێشێتەوە و کەسێکی تر لە شوێنی دادەنرێت کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەحمەد کانی دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی هەواڵی میدیای ئەو حزبە، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی ژمارەیەک گۆڕانکاری دەکات و کەسانی نوێ لە شوێنی ئەو کەسانە دادەنێت کە پۆستیان لەنێو دامەزراوەکانی حکومەت هەیە و بوونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزب.
بەپێی گۆڕانکارییەکان، ئەحمەد کانی دەبێتە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە جێگەی پشتیوان سادق؛ هەروەها دانانی عەبدولخالق بابیریی بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە جێگەی سەربەست لەزگین.