ناس کورد-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لابردنى مەرجى بەڵگەنامەی ڤاکسینى راگەیاند بۆ گەشتى دەرەوە، ئەوەش دواى ئەوەى بەغدا کارنەکردنى بەو بەڵگەنامەیە راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
راگەیاندنێک سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19
لە ڕێنماییەکی نوێدا (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی)، سەرجەم گەشتیارانی (عێراقی و بیانی) و هێڵە ئاسمانیەکان ئاگادار دەکاتەوە لە ڕێکەوتی(٢٠٢٢/١٢/١)ەوە لەکاتی گەشتکردنی (هاتن و ڕۆشتن) لە فڕۆکەخانەکانی عێراق پێویستیان بە هیچ بەڵگەنامەیەکی ڤاکسین یاخود پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی