کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
له یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاییكردنیدا عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكى لەكار لابراوى سودان دانی به‌وه‌دانا، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى ئال سعوده‌وه چه‌ندین ملیۆن دۆلارى وه‌ك دیارى پێدراوه.
,
دوێنێ دووشه‌ممه 19ى ئابى 2019، یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاییكردنى عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكى لهكارلابراوى سودان بەتۆمەتى گه‌نده‌ڵى و كۆكردنه‌وه‌ى پاره به‌ڕێگاى نایاسایى و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات ده‌ستى پێ كرد، دادگاییكردنه‌كه‌ش بهرێوشوێنێكى ئه‌منى توند و به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له خزمه‌كانى به‌شیر به‌رێوه‌چوو.
,
له‌لایه‌ن دادگاوه چه‌ندین تۆمه‌ت ئاڕاستەى بەشیر کرا، بەشێکى زۆرى پەیوەندى بەو ماڵ و موڵك و پارهیهیە کە له‌كاتى سه‌رۆكایه‌تیدا "به‌ڕێگه‌ى نایاسایى" به‌ده‌ستیهێناوه، وێڕاى ئەوەى لە یەکەم دادگایی‌کردنیدا خۆى هیچ وتەیەکى نەوتووە وەک پشتڕاستکردنەوەى تۆمەتەکان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانیه‌وه سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ڕه‌تكرانه‌وه.
,
,
هه‌ر له‌هۆڵى دادگاییكردنه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له خزم و کەسانى نزیکى عومەر بەشیر ئامادەبوون، بە دەنگى بەرز دروشمى "الله اکبر"یان دەوتووە، به‌شیریش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى لایه‌نگرانى ده‌یوته‌وه و هەندێک جار دەم بەخەندە دەردەکەوت و هەندێک جاری دیکەش بێده‌نگ له‌نێو قهقهفسى تۆمەتباراندا ده‌بینرا.
,
به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەى میدیاکانى ئەو وڵاتە لەسەر دادگاییکردنەکە بڵاویان کردووەتەوە، سەرۆکى لەکارلادراوى سودان ئاماژەى ڕایگەیاندووە: "خان‌و و باخ و ڤێلایهكم له گه‌ڕه‌كى كافور هه‌یه و ژنه‌كه‌شم دوو پارچه زه‌وى هەیە کە بە پارەى خۆى کڕیونى".
,
سه‌رچاوه‌یەک لە دادگاى ئەو وڵاتە، ئەوەى ئاشکرا کردووە، عومه‌ر به‌شیر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌ی بووه ڕاده‌ستى عه‌بدولڕه‌حیم دقلۆى براى کردووە، کە جێگرى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى ئەو وڵاتە بووە.
,
لهبارەى ئەو پارهیەى كه له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، کە بڕى 25 ملیۆن دۆلار بووه، بەشیر ئەوەى خستوەتەڕو: "ئەو پاره‌یه موڵكى ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى ئال سعوده‌وه وه‌ك دیارى بۆم نێردراوه".
,
بەگوێرەى ئەو وتانەى بەشیر لە دادگاییکردنەکەى دانى پێداناون، 35 ملیۆن دۆلارى له عه‌بدوڵا عه‌بدولعه‌زیز، شاى پێشووى سعودیه وه‌رگرتوه، به‌ڵام بۆ چه‌ند لایه‌نێكى جیاجیاى سودانى خه‌رج كردووه.
,
لە نێو ئەو تۆمەتانەى دادگا ڕوبەڕوى عومەر بەشیرى کردوونەتەوە، ئەوەیە کە سەرۆکى لەکارلادراوى سودان یەک ملیۆن دۆلارى له شێخ زاید ئال نهیانى ئیمارات وه‌رگرتووه و نازاندرێت له‌كوێ ئه‌و پاره‌یه شارداوهتهوه، هەروەها هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ى عومه‌ر به‌شیردا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر حه‌وت ملیۆن یۆرۆ و بڕێكى زۆریش له‌پاره‌ى سودانى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ندین ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكیش لەماڵەکەیدا هەبوون.
,
پێشتریش به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى و چاودێرى دارایى سودان ئاشكراى كردبوو: "عومه‌ر به‌شیر ده‌ستى به‌سه‌ر پاره‌ى بیانییدا گرتووه، كه به‌دیارى و به‌شێوه‌یه‌كى ناشه‌رعى به‌ده‌ستی گه‌یشتووه".
,
لەپاڵ ئەو تۆمەتانەى لەسەر گەندەڵى و کۆکردنەوەى پارە بەڕێگاى نایاسایی ئاڕاستەى کراوە، چه‌ندین تۆمه‌تی دیکەى وەک خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتیشى ئاڕاستهكراوە له‌وانه، كوشتنى خۆپیشانده‌ران و هاوكارى كردنى گروپه تیرۆریستییه‌كان.
,
عومه‌ر به‌شیر، ته‌مه‌نى سه‌روى حه‌فتا ساڵا و زیاتر له 30 ساڵ سه‌رۆكى سودان بوو، لە مانگى نیسانى ئه‌مسالیش له ئه‌نجامى به‌رده‌وامى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵكى سودان، له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه و خرایه زیندانه‌وه، له‌ئێستاشدا سودان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى و ئۆپۆزسیۆنه‌وه به هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌ده‌برێت تاكاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى.
,
,