گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى لە نەوەیەکى کوشندەترى کۆرۆنا دەدرێت

2022.11.29 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لە نەوەیەکى کوشندەترى کۆرۆنا دەدرێت

ناس کورد-

زانایانی پەتا گوازراوەکان هۆشداریاندا لەوەی کە رەنگە ڤایرۆسی گۆڕاوی داهاتووى کۆرۆنا کوشندەتر بێت، لە کاتێکدا جیهان بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی داخستنى لاپەڕەی پەتاکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، ڕەنگە جیهان گۆڕاوێکی دڕندەتر بەخۆوە ببینێت بە بەراورد بە نەوەکانى پێشووى کۆرۆنا.

 

ئەم هۆشدارییە لە لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییەدا هاتووە، نزیکەی ساڵێک دوای دەرکەوتنی گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن"، کە پێدەچێت زۆر درمی بێت، بەڵام نیشانەى سوکتری لێدەکەوێتەوە.

 

نیشانە سووکەکانی گۆڕاوەکەی "ئۆمیکرۆن" یارمەتیدەر بوو بۆ کەمکردنەوەی توندی پەتاکە لە جیهاندا، چونکە ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون پێویست نەبوو لە نەخۆشخانە بخەوێنرێن، هەروەها شەپۆلەکە نەبووە هۆی ماندووکردنی سیستەمی چاودێری تەندروستی.

 

بەڵام توێژەرانی پەیمانگای ئەفریقا بۆ توێژینەوەی تەندروستی لە شاری دوربان لە باشووری ئەفریقا هۆشدارییان دا لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا توانای گۆڕانکاری هەیە، سەرەڕای ئەو ماوەیەی ئێستا ئارامە و ڕەنگە لە داهاتوودا وەشانێکی خراپتر بەرهەم بهێنێت.

 

زانایان ئەم هۆشدارییەیان بڵاوکردەوە دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لە حاڵەتی کەسێکی تووشبوو بە نەخۆشی ئایدز کرد کە تووشی گۆڕاوی “ئۆمیکرۆن” بوو،  کە بۆ ماوەی شەش مانگ نەیتوانی لێی ڕزگاری بێت، ئەمەش بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگری لەشییەوە.

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک گۆڕاوی ڤایرۆسەکە لە جەستەی نەخۆشەکەدا دەمێنێتەوە، بۆ ماوەی چەند مانگێکی درێژ، کاتێکی زۆر دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی زۆر بێت و دواتر، ئەگەری دەردانی گۆڕاوێکی نوێ و توندتر زیاد دەکات لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکان کە تێیدا ڕوودەدا.

 

ئەلێکس سیگال، توێژەری پەتا، ئەو ئەکادیمییەی سەرپەرشتی توێژینەوەکە دەکات، ڕوونیکردەوە، ڤایرۆسەکە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە جەستەدا دەمێنێتەوە، هەوکردنی زیاتری لە سییەکان دروستکردووە.

 

بە تێپەڕبوونی کات ڤایرۆسەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە و توانای کوشتنی خانەکانی زیاتر بووە.

 

ئەم توێژینەوەیە لە کاتێکدایە کە چین ناڕەزایەتی لە ژمارەیەک ناوچە بەخۆوە دەبینێت، بەهۆی پابەندبوونی دەسەڵاتداران بە سیاسەتی “سفر کۆڤید”، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان دەستبەرداری ڕێوشوێنى توند بوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی “کۆڤید ١٩”.