ناس کورد-
ئاسایشى سلێمانى دەستبەسەرداگرتنى ٦٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەکى راگەیاند، لەگەڵ پوچەڵکردنەوەى ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش، رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری , خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکرا , دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠) دووسەدوپەنجا دەمانچە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا ( کایەندا ) بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەرداگیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک ) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر ٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک ، ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە .
رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری , خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکرا , دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دووسەدوپەنجا دەمانچە.
دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی وورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەستھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە .
لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا ( کایەندا ) بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەرداگیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک ) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی