گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خامنەیی: بەغدا هەژموون لە هەموو وڵات بسەپێنێت

سودانى: دەستور ڕێگەنەدات عێراق ببێتە سەرچاوەى هەڕەشە بۆ وڵاتانى دراوسێ

2022.11.29 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
سودانى: دەستور ڕێگەنەدات عێراق ببێتە سەرچاوەى هەڕەشە بۆ وڵاتانى دراوسێ

ناس کورد-

 

محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، دەستور رێگەنادات خاکى عێراق ببێتە سەرچاوەى هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانى دراوسێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى سودانى لەمیانەى کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

لە دیدارەکەدا، سودانی "سوپاسی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی لە عێراق و پاڵپشتیکردنی لە شەڕی تیرۆر"، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونى هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، توندڕەوی و مادەی هۆشبەر.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، ڕوونیشیکردەوە "حکومەت پابەندە بە دەستووری عێراق، کە قەدەغەى دەکات عێراق ببێتە شوێنى هەڕەشەکردن بۆسەر دراوسێکانی".

 

لای خۆیەوە عەلی خامنەیی وتى "ئاسایشی عێراق ئاسایشی کۆماری ئیسلامییە".

 

وتیشى "بەداخەوە ئێستا لە هەندێ ناوچەی عێراقەوە ئاسایشی عێراق تێکدەدرێت و تەنیا ڕێگاچارە ئەمەیە کە دەوڵەتی ناوەندی عێراق بەهێزبوونی خۆی لە هەموو وڵات بسەپێنێت".