گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگایەكی كەركوك لەبارەی هەزار و 113 دۆنم زەوییەوە بڕیاریدا

2022.11.29 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
دادگایەكی كەركوك لەبارەی هەزار و 113 دۆنم زەوییەوە بڕیاریدا

ناس کورد-

دادگای داقوق بڕیاریدا بە سڕكردنی 21 سكاڵای جوتیارانی عەرەب لەبارەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكە، بەو پێیەش هەزار و 113 دۆنم زەوی لە بەرژەوەندی جوتیارانی كورد یەكلاییكردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شكار مەردان، پارێزەری جوتیارانی كورد لە دۆسییەی ئەو زەوییە كشتوكاڵییانەی كێشەی لەسەر بوو، بە (كەركوك ناو)ی وت "بڕیارەكەی دادگا سەرلەبەلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی دووەم دەرچوو، ئەوەش دوای چەند دانیشتنێكی دادگا".

 

وتیشی "ئەو جوتیارانە گرێبەستی كشتوكاڵی هەزار و 113 دۆنم زەوییان هەیە و 21 سكاڵایان لە دادگا بۆ بەكارهێنانی زەوییەكان تۆماركردبوو، بەڵام دادگا تەواوی سكاڵاكانی سڕكرد و بەو پێیەش جوتیارانی كورد دەتوانن زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بەكاربهێنن".

 

تەنیا لە كەرتی 45ی سنوری قەزای داقوق سێ هەزار و 500 دۆنم زەوی كشتوكاڵیی كێشەی لەسەرە و بە رەتكردنەوەی ئەو 21 سكاڵایە، هەزار و 113 دۆنم زەوی لە بەرژەوەندی جوتیارانی كورد یەكلاییكرایەوە.