ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی، لەبارەی بوونی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌ناسراوه له ئاسمانی شارەکە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌حمه‌د هۆشیار، بەڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر (سێشەممە 29-11-2022) ڕایگەیاند، ”ئه‌و گرتەیەی بڵاوکراوه‌ته‌وه و گوایە له ئاسمانی هه‌ولێرە هیچ نییه، گه‌شتی فڕۆکه‌وانی له ئاسمانی هه‌ولێر وەك هەمیشە ئاساییه و هیچ حاڵه‌تێکی تۆمارکردنی فڕۆکه‌ی نه‌ناسراو، یان شتێکی له‌و شێوه‌یە نەبووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی له‌و شێوه‌یە هه‌بێت، ئێمه کۆنتاکمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی عێراق و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدارەوە هه‌یه و له‌و بابه‌ته ئاگادار ده‌کرێنه‌وه."