ناس کورد-
بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی وانەبێژان دابەش بکرێت و چەک بۆ مامۆستایان کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ (سێشەممە 29-11-2022) بە ڕووداوی وت، " ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی و هەولێر دابەشدەکرێت. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هیچ گرفتێکی نەبوونی پارە نییە و چەک بۆ مامۆستایانیش کراوە."
لەبارەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیش، کارۆخ عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ لە سنووری هەشت پەروەردەی پارێزگای سلێمانی مامۆستایانی وانەبیژ گرددەبنەوە، لە رۆژانی داهاتووش سنووری سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دەگرێتەوە."