ناس کورد-
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان نایەوێت لە خاکەکەیەوە مەترسی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێت، دەشڵێت، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان سوپای پاسداران و پژاك هه‌یه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "به‌هۆی كه‌می میلاكی لیواكانی پاسه‌وانی سنوور نه‌تواندراوه به ته‌واوی كۆنترۆڵی سنووره‌كان بكرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، " هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 600 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران و زیاتر له 300 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، به‌هۆی سه‌ختی هه‌ندێك له‌ناوچه سنوورییه‌كان و بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور نه‌گه‌یشتوونه‌ته خاڵی سفری سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ."
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده باره‌گاكانی چه‌كدارانی پژاك كه به‌شێكن له په‌كه‌كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌و هێزه بۆردوماننهكراون، چونکە هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان سوپای پاسداران و پژاك هه‌یه."
باسی لەوەشکرد، " تۆمه‌تباركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، بنه‌مایه‌كی دروستی نییه، سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونه كه ده‌یه‌وێت فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری بێت له‌ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێن."