ناس کورد-
محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێکەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29-11-2022، بە سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وت.
له سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ تاران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران پرسه‌كانی پاراستنی سنوور و پێشێلكارییه‌كانی سه‌روه‌ری عێراق و ئابووری، وزه، نه‌وت، بازرگانی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئەو سەردانەی سوودانی لەسەر داوای بەرپرسانی ئێرانە، دوای ئەوەی کازم محەممەد ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، داوەتنامەی فەرمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە محەممەد شیاع سودانی.